دەربارەی ئەڵماس

پڕۆگرامی ژمێریاری ئەڵماس یەکێکە لە باشترین پرۆگرامەکانی بەڕێوەبردن بۆ سەرجەم کارەکانی کۆمپانیا، کۆگا، یان هەر جۆرە فرۆشگایەک لەگەڵ ڕێکخستنی چالاکیەکانی بواری ژمێریاری و بەدواداچونی قازانج و خەرجی و دەرکردنی پسوڵە، هەروەها بەڕێوەبردنی گەنجینە و بەئاگابوون لە بەرهەم و پاکتاوکردن بە ئاسانترین شێوە لەگەڵ بەڕێوەربردنی کاری کڕیار، هاوبەش، فرۆشیارەکان و هاوردە و ئەنجامدانی بەدواداچوون بۆیان و هەڵگرتنی دۆسیەکانیان و پەیوەندی بەستن لەگەڵیان.

فرۆشتن
بەڕێوەبردنی گەنجینە
ژمێرکاری
چاودێری کڕیار

بۆچی سیستمی ئەڵماس؟

لەگەڵ پرۆگرامی ژمێریاری ئەڵماس لەڕێگەی ڕووکاری زمانی شیرینی کوردی بە دواداچوون بۆ داهات و خەرجیەکان لەسەر کاڵا فروشراوەکان و کەرەستە کڕدراوەکان دەکەیت و دەتوانیت قازانج و زیانەکانت و ئاستی سەرکەوتنی پرۆژەکەت بزانیت. دەتوانیت چاودێری خەرجی کار و داهاتەکان و فرۆشەکانت بکەیت بەپێی هەر فەرمانبەرێک یا بەپێی جۆری کاڵا و بەش و براند.
ئەگەر باجیشت لەسەر بوو ئەوا ئەڵماس لە حیسابکردنی باجەکانتدا یارمەتیت دەدات بەبێ ئەوەی پێویستت بە ژمێریار هەبێت. دەشتوانیت چاودێری خەرجی کڕیارەکانت بکەیت، لەگەڵ خەرجییەکانیان لە ڕێگەی (بانک – نەخت – چەک – پارەدانی ئەلیکترۆنی) پسوڵەی دراو و نەدراو و وادەی دانەوەی قیستەکان و کرێ و هاوبەشیەکان بکەیت.
پرۆگرامەکە بوارت پێدەدات ژمێریاریە گشتیەکان کارا بکەیت و کۆتی ڕۆژانە و ڕاپۆرتی ژمێریاری کۆتایی وەک بودجەی گشتی و لیستی داهات ئامادە بکەیت.

drive01
drive02 drive02 drive02
drive05

بەشێک لە تایبەتمەندییەکان

  • بەرنامەکە بە سێ زمان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) ئامادەکراوە.
  • دەتوانرێت بەشێوەی ئۆفلاین و ئۆنلاین کاری پێ بکرێت.
  • دەتوانرێت لەیەک کاتدا بۆ چەند فرۆشگایەک یان چەند کۆگایەک بەکاربهێنرێت.
  • هەموو پێداویستیەکی کڕین و فرۆشتن، نەقد، قەرز، قیست، گەڕانەوە، گۆڕین، ئێکسپایەر، جەردی مەغزەنی تێدایە.
  • پۆلێن کردنی کاڵا بۆ بەش و براند
  • چەندین جۆر داشکاندن
  • ئاگاداربوون لە بەرهەمی ماوەبەسەرچوو (ئێکسپایەر).
  • ئاگاداربوون لە ژمارەی کاڵای ماوە لە دوکان و کۆگا.
  • دلیڤەری بۆ گەیاندنی کاڵا.
  • جیاکردنەوەی کاڵا بۆ جۆر و قەبارە و رەنگی جیاواز.
  • دانانی کارتی دیاری بۆ کڕیارەکان، کە باڵانس دەخرێتە سەر کارتەکان و کڕیار لەڕێی کارتەکەوە دەتوانێت پارە بدات.
  • دروستکردنی چەند دەسەڵاتێکی جیاواز بۆ سیستمەکە و کۆنترۆڵکردنی هەموو دەسەڵاتەکانی کارمەندەکان.
  • دروستکردنی پڕۆفایلی تایبەت بە کڕیارەکان و کردنەوەی هەژماری تایبەت بۆ هەر کڕیارێک وەکو (نقد، قەرز، پارەدان)
  • باک ئەپکردنی سیستمەکە رۆژانە بەشێوەی خۆکارو لەکاتی بوونی کێشە لەسێرڤەر یان سوتان و تێکچوو، باک ئەپەکە نافەوتێت و دەگەڕێنرێتەوە شوێنی خۆی.
drive02 drive02

سیستمی ژمێریاری ئەڵماس بۆ ئەم کارانە گونجاوە

پشتیوانی خێرا

تیمێکی تەکنیکی ئامادە، لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی یان تەلەفۆنەوە، بەردەوام وەڵامی پرس و خواستەکانتان ئەداتەوە. تیمی ئەڵماس شیکاریی هەموو گرفتێکت بۆ دەکەن.

باک ئەپی بەردەوام

یەدەگ لەسەر داتاکانت وەردەگیرێت و بەپێی خواستی خۆت. دەشتوانیت لەبەرگیراوەی هەموو داتاکان لە کۆمپیوتەری تایبەتی خۆتدا پاشەکەوت بکەیت

هەر کات و لە هەر شوێنێک بێ

تیمی ئەڵماس ڕۆژانە هاوکارتان دەبن لەشیکار و ڕاوێژکردن، هاوکات بەگوێرەی ڕێککەوتن و لەسەر خواستی ئێوە بەردەوام ٧ ڕۆژ لە هەفتەدا ئامادەن وەڵامتان بدەنەوەو شیکاری گرفتەکانتان بکەن.

ئاسان و پێشکەوتوو

پێویستیت بە خوێندنەوەی زۆرتر و بەڵگەی تر نیە بۆ بەکارهێنانەکان و ڕاهێنان لەسەر ئەڵماس. ڕووکاری بەکارهێنانی ئەڵماس کۆمەڵێک ئامرازی پێشکەوتووی لەخۆگرتووە کەهاوکارتن بۆ بەجێهێنانی کارەکانت بە ئاسانی.

بەخواستی خۆت بیسازێنە

داڕێژەی پسووڵە بەگوێرەی خواستی خۆت دروست بکە، چەند داڕێژەیەکی ئامادەکراو بە بەیداخ و لۆگۆی کۆمپانیاکەت ئامادە کراوە. دەتوانیت ڕەنگ و شوێنی دەق و وێنە لەسەر داڕێژەکە دەستکاریی بکەیت و بیکەیتە پێناسی بازرگانی خۆت

نوێکردنەوەی بێ بەرامبەر

ئێمە بەردەوام کاردەکەین لەسەر ئەڵماس و پەرەی پێ دەدەین، تۆش هەموو نوێکارییەکان و پابەندیە نوێیەکانت پێ دەگات بێ بەرانبەر.


ئابووری

دەتوانیت ئەڵماس بەکاربهێنیت بەرامبەر مانگانەیەک، ئەوکات هەموو نوێکاریی و گۆڕینکارییەکی نوێ لە سیستەمەکەدا بەتۆش دەگات و بێ بەرامبەر.


تایبەتمەندییەکانت دەپارێزین

ئەڵماس لەسەر ڕاژەی پارێزراو دادەمەزرێت، بە نوێترین تەکنیکی پاراستن. هەموو داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیاکەت بە پارێزراوی و کۆدکراو هەڵدەگیرێت لەسەر ڕاژەکانمان، بێ لەخۆت کەسی تر ناتوانێت دەستکاریان بکات.

پرسیارە باوەکان

دەتەوێ زیاتر له‌سه‌ر ئەڵماس بزانن؟

drive10
سیستمی ئەڵماس سودی چیە؟
سیستمی ژمێریاری ئەڵماس بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنی کاری ژمێریاری بازرگانی ئاستی بچوک و گەورە و هەموو کردارێکی ژمێریاریت بۆ ئاسان دەکات بەبێ بوونی کەسی ژمێریار.
سیستمی ئەڵماس چۆن کاردەکات
سیستمی ئەڵماس بەشێوەی ئۆفلاین و ئۆنلاین کاردەکات و دەتوانرێت لەسەر راژی ناوخۆیی و هەوری (کلاود) دابمەزرێت
دەتوانرێت لەسەر چەند کۆمپیوتەر سیستمەکە دابمەزرێندرێت؟
سیستمەکە دەتوانرێت لەسەر یەک کۆمپیوتەر دابمەرێت و لەڕێگای تۆڕێکی ڕایەڵە (Network) بەچەند کۆمپیوتەرێکەوە ببەسترێتەوە
سیستمی ئەڵماس توانای چەندی هەیە بۆ هەڵگرتنی داتاکان
ئەڵماس لەتوانایدایە بێشومار داتا لەخۆبگرێت و بەردەوام رۆژانە داتاکان زەخیرە (Backup) دەکرێت بەشێوەیەکی خۆکار و لەکاتی بوونی کێشە لەکۆمپیوتەر یان سێرڤەر دەتوانرێت باک ئەپەکە بگەڕێندرێتەوە.
drive02 drive02